خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەمریكا زنجیرەیەك سزای نوێ دەخاتە سەر ژمارەیەك كەشتیی نزیك لە ئێران بە كەشتیگەلی سێبەر ناویان دەهێنێت. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە 29 كەشتیی نەوتهەڵگر و بارهەڵگرى ئەو كۆمپانیایانەی كە بەڕێوەیان بردوون خراونەتە ڕیزی سزاكانی ئەمریكاوە، بەهۆی ئەوەی كە تێوەگلاون لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە هەناردەی نەوتی ئێرانی بۆ بازاڕەكانی ئاسیا لە ڕێگەی فێڵكردن و شاردنەوەی ناسنامەی بەرهەمەكانەوە. هاوكات بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ڕایگەیاندووە، واشنتۆن بەردەوامە لە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت سەرچاوەی دارایی دەستبكەوێت تا بەرنامەی سەربازیی و مووشەكیی خۆی بەرەو پێش ببات. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەو كەشتیانەی كە سزای داون بە “كەشتیگەلی سێبەر” ناوی بردوون، كە ئێران بۆ فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی بەكاری هێناون. هەروەها چەند كۆمپانیایەكی گوێزەرەوە و بازرگانێكی میسڕی نیشتەجێی ئیماراتیش لە ڕیزی نوێی سزاكاندان. وەزارەتەكەی واشنتۆن ڕاشیگەیاندووە: هەر كۆمپانیا و لایەنێكیش بازرگانی لەگەڵ ئەم سزادراوانە بكات یان هاوكارییان بكات ئەوا ئەوانیش سزا دەدرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 215 📊 Click Here