سبەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لە كارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بوونى نییە. چیا نورى نێرى لە بەغداد ڕایگەیاند: سبەینێ 15ـی2ـی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێی پرسی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان و چەند پرسێکی گشتی دەکات. وتیشى بەهۆى ئەوەى تائێستا پارتى و یەکێتى بە فەرمیی ڕێککەوتنیان لەسەر یەکلاکردنەوەى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆككۆمار ڕانەگەیاندووە، لەبەرئەوە لە دانیشتنەکەى سبەى پەرلەمانى عێراقدا پرسی سەرۆككۆمار بوونى نییە.
باسى لەوەشکرد، پرسى سەرۆک کۆمار گرێدراوى پرسى سەرۆکوەزیرانە و ئەمریکاش لە کاندیدکردنى نورى مالیکى بۆ پرسى سەرۆکوەزیرانى عێراق ناڕازییە، لەبەرئەوە هێشتا ئەو پرسە یەکلانەبووەتەوە بە تایبەت کە لە ناوخۆى عێراقیشدا ناڕەزایی لەبارەى کاندیدکردنەوەى مالیکى بوونى هەیە”.
