خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرایکرد، دانیشتوانی کۆبانێ هێشتا پێویستییەکی زۆریان بەهاوکاریی مرۆیی هەیەو دەڵێت،” کارەبا تەنیا بەشی پێویستیی 40٪ی خەڵکەکە دەگاتە شارەکەو سوتەمەنی پێویست ناگاتە کۆبانێ و ئەمەش وایکردوە نرخی بەرزببێتەوە”، هۆشداریش دەدات كەدۆخەكە چارەسەر نەكرێت كارەساتی گەورەتر بەڕێوەیە.

ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەمیانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئاوارە گوازراوەکانی کەمپی هۆلەوە ڕایگەیاند،”زیاتر لەهەزار خێزان کە زۆرینەیان سوریی و عێراقین و لەکەمپی هۆلەوە گوازراونەتەوە براونەتە کەمپی ئاق بورهان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریاو لەوێ خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیان پێشکەش دەکرێت”.

لەبارەی هاوکارییکردنی کۆبانێش وتی،”نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان 27 بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی گەیاندوەتە کۆبانێ کە لە خۆراک، پێداویستیی پزیشکیی و سوتەمەنی پێکدێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا پێویستییەکی زۆر بە هاوکاریی مرۆیی لە کۆبانێ هەیە، کارەبا تەنیا بەشی پێویستیی 40٪ی کۆبانێ دەگاتە شارەکە و سوتەمەنی پێویست ناگات و ئەمەش وایکردوە نرخی بەرزببێتەوە.

وتیشی،”بەهۆی سنورداربوونی گەیشتنی کەلوپەل و پێداویستیی، نرخی خۆراک بە بەرزیی ماوەتەوە”.

دوجاریک، لەبارەی دۆخی خێزانە ئاوارەکانی کۆبانێشەوە وتی،”زۆرێک لە خێزانە ئاوارەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام نیگەرانییە ئەمنییەکان و هەواڵەکانی تاڵانکردنی موڵک و ماڵ ڕێگرن لەبەردەم گەڕانەوەیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی کانونی دوەمەوە هاوکاریی مرۆییمان گەیاندوەتە نزیکەی 190 هەزار کەس لەحەلەب و پارێزگاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕێگەی 27 کاروانی هاوکارییەوە کە لە 300 بارهەڵگر پێکهاتون.
دەروازەی سنووری کۆبانێ لەگەڵ تورکیا داخراوە

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئاماژەی بەوەکرد هاتوچۆ لەنێوان تورکیا و کۆبانێ هەیەو بەردوامە، بەڵام دواتر زانیارییەکانی ڕاستکردەوەو وتی،”لە دەستپێکی شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا دەروازەی سنوریی نێوان کۆبانێ و تورکیا بەداخراویی ماوەتەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 1,458 📊 Click Here