پهیام ژمارەی ئەو كهسانەی لە ئاكامی ئهو لافاوانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ٢٣ی شوباتەوە تا ئێستا لە بەڕازیل دروستبوون گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٤٦ کەس بەرزبووەتەوە. فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی ویلایەتی میناس گیرایس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە كرد دوای ئەو لافاوانەی لە شارەکانی جویز دی فۆرا و ئوبا-یان داوە، کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه كه ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٤٦ کەس بەرزبووەتەوە و، ژمارەی بێسەروشوێنانیش ٢١ کەسن. بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لە شاری جویز دی فۆرا سێ ههزار و ٦٠٠ کەس ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، پێشبینیش دەکرێت بارانی بەخوڕ بەردەوام بێت. پارێزگاری میناس گیرایس، ڕۆمیۆ زیما جەختی لە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی کردەوە و، حكوومهتیش پاکێجێکی نوێی هاوکاریی بۆ لێقەوماوان و ئاوارەکان ڕاگەیاند.
