خوێندراوەتەوە: (97)

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لەوەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرایدەکات کە ئامادەکارییەکان بۆ روبەڕوبونەوەی تای خوێنبەربون دەستیپێكردوەو بۆ هەر پارێزگاو ئیدارەیەکی سەربەخۆ نزیکەی 100 ملیۆن دینار بۆ کڕینی دەرمان تەرخانکراوە.

ڕابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لەوەزارەتی کشتوکاڵ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 100 ملیۆن دیناری بۆ هەریەک لەئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکردوە بۆ کڕینی دەرمان، دەشڵێت،” پارەکە ڕاستەوخۆ دەدرێتە پارێزگاکان بۆ ئەوەی پرۆسەی کڕینی دەرمانەکان دوانەکەوێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وتیشی،”بەشێکی شۆردن و دەرزی لێدانی ئاژەڵەکانمان لەمانگی ڕابردوەوە دەستپێکردوەو بەردەوام دەبین تاوەکو هەموو ئاژەڵەکان دەشۆردرێن، چونکە لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرما مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون زیاتر دەبێت”.

بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری دڵنیاییدایە هاونیشتمانییان و وتی،”تاوەکو ئێستا هیچ توشبونێک لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەم رێکارانە وەک ئامادەکاریی پێشوەختەن”.

بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو لەم وەرزەدا، 11 کەس لەهەرێمی کوردستان توشی تای خوێنبەربون بون: 3 کەس لە هەولێر، 2 لە سلێمانی و 6 کەس لە هۆک کە 3ـیان گیانیان لەدەستدا. هەروەها لەکەرکوکیش 5 کەس توشی پەتاکە بون و 4 کەسیان گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروتیش وەك ڕێنمایی نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربونی بڵاوكردۆتەوە كەئەمانەن: سەرئێشەو ئازاری مل و سک، سوربونەوەی چاو و سەر شان و سنگ، سکچون و ڕشانەوە کە خوێنبەربونی لەگەڵ دەبێت.

تای خوێنبەربون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵداو لەرێگەی گەنە (قڕنە)وە بۆ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 281 📊 Click Here