وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەستگیرکردنی
جایز مو‌سا، سەرۆک ئەرکانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە سەردەمی بەشار ئەسەد راگەیاند،
کە پێشتریش پارێزگاری حەسەکە بوە، یەکێک لە تۆمەتە سەرەکییەکانیشی بەشداربونییەتی
لە هێرشە کیمیاییەکانی سەر وڵاتەکە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا شوێنی دەستگیرکردنی لیوا روکن فڕۆکەوان جایز
موسای ئاشکرانەکردوە، بەڵام دەڵێت، پرۆسەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا بەڕێوەچوە.
جایز مو‌سا خەڵکی پارێزگای دێرەزورە و دوای خانەنشینبوونی لە ساڵی 2016
وەک پارێزگاری حەسەکە دیاری‌کرا. یەکێتیی ئەوروپاش لە ساڵی 2017دا ناوی خستە لیستی
سزاکانەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
