خوێندراوەتەوە: (60)

جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لەپشکی پارتییە، رایگەیاندوە، لیژنەیەک
بۆ هەمواری کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێنراوەو سێ نوێنەری کورد لە لیژنەکەدان
و توانیویانە تەواوی مافەکانی هەرێمی کوردستان لە روی فیدراڵییەت و پرسی نەوت و
غاز و ماددەی 140 لە کارنامەکەدا جێگیر بکەن.

فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا
ئاماژەی بەوەکردوە،” نوێنەرانی کورد لە لیژنەکەدا پێکدێن لە نوێنەرانی پارتی
و یەکێتی و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن “.

دەربارەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ
پۆستە وزارییەکان، فەرهاد ئەتروشی رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا ئاگاداری ئەو بابەتە
نییە.

ئەوەشیخستەڕوو،” کاتی
کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێ دیار نییە و بەردەوامیی
ناکۆکییەکانیش هۆکاری دواکەوتنەکەیە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,759 📊 Click Here