کەشناسیی هەرێم پێشبینى دەکات سبەینێ پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزترببێتەوەو لە گەرمیان بگاتە 33 پلە، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆماردەکرێت کە 19 پلەی سیلیزییە. بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- سبەی یەک شەممە 10-05-2026 کەش/ کەشی ناوچەکەمان جێگیرە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. خێراى با / لەسەرخۆ (05 – 15) کم/ک ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم. پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 30 پلەی سیلیزی پیرمام: 26 پلەی سیلیزی سۆران: 27 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی دهۆک: 29 پلەی سیلیزی زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
