دەستەی کەشناسی عێراق زەنگی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوای لێداو ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتودا بارانبارین له‌هه‌رێمى كوردستان دهستپێدهكاتهوهو لهباشورو ناوه‌ڕاستیش شەپۆلێکی تۆز‌و خۆڵبارینى چڕ ده‌ستپێده‌كات، کەشناسێکى كوردیش هۆشداریدەداتو ده‌ڵێت، “شەپۆلێکی بەهێزی باران‌و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌سته‌كه ئاشكرایكردوه، بۆ ڕۆژى پێنجشەممە، پێشبینیدەکرێت ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکانی هه‌رێم نمه بارانی لێ ببارێت‌و ئه‌مڕۆش ئاسمان به‌ته‌واوى ده‌بێت به‌هه‌ور.
ئه‌وه‌ش هاتوه، “بەهۆی چالاکبونی خێرایی با لەڕۆژی پێنجشەممەدا، تۆز‌و خۆڵێکی ناوخۆیی ناوچەکانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق دەگرێتەوە، کە کاریگەریی لەسەر ئاستی بینین دەبێت، سەرەڕای بەرزبونەوەیهكى کەم لەهەندێک ناوچە، بەڵام هێشتا پلەکانی گەرما لەخوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەمێننەوەو کەشێکی تاڕادەیەک جێگیر باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت”.
ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق داوایكردوه، شۆفێران لەناوچەکانی ناوەڕاست‌و باشور وریای تۆز‌و خۆڵ بن لەکاتی لێخوڕیندا، گەشتیارانی ناوچە شاخاوییەکانیش ئامادەکاریی بۆ ئەگەری بارانبارین بکەن.
لاى خۆیشیه‌وه محەمەد کەلاری کەشناس هۆشداریی لەهاتنی شەپۆلێکی باران‌و هەورە تریشقە دەدات‌و ڕایدەگەیەنێت، “لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا شەو ئەگەری هەورە تریشقەی بەهێزو باران لەتەواوی هەرێمی کوردستان هەیە”، داوا لەهاونیشتمانیان دەکات سبەینێ بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە.
هاوکات، داواش لەشوانکارانو شاخەوانان دەکات لەماڵەوە دەرنەچنو لەشوێنی بەرز، ستونی کارەباو دارستانە چڕەکان نزیکنەبنەوە، دەڵێت، “ئەمڕۆ پلەی گەرما نزمدەبێتەوهو کەشێکی بەهاری خۆش دروستەبێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
