خوێندراوەتەوە: (783)

بەشێك لە فرۆشیارانی بەنزین و گاز و نەوت دژ بە بڕیارێكی قایمقامیەتی سەیدسادق كە داوایان لێ دەكات واز لە كارەكانیان بهێنن، چونكە بە نایاسایی كار دەكەن، لە بەردەم قایمقامیەتی قەزاكە گرد بوونەوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئەو فرۆشیارانەی سووتەمەنی سەیدسادق كە نزیكەی 200 كەس دەبن، وەك خۆیان دەڵێن “بژێوی چەندەها خێزان لەسەر ئەو كارەیانە، بۆیە داواكارین لەلایەنی پەیوەنددار بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە ڕێگە بدەن لەسەر كارەكەمان بەردەوام بین”. پێشتر قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاندبوو كە سبەی، یەكشەممەوە دەست بەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەلانەدا دەگرن كە لەو شوێنانە بە نایاسایی دانراون ئەگەر تا ئەو كاتە لا نەبرابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,179 📊 Click Here