خوێندراوەتەوە: (839)

پهیام سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی و دراوسێکانی دەکاتەوە و بەڵێنی ڕێوشوێنی توند دەدات دژی هەر لایەنێک کە خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر سعوودیە و ئیمارات بەکاربهێنێت. عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند حکومەتەکەی بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو کەس و گرووپانە ناکات کە دەیانەوێت هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و هاوپەیمانەکانی دروست بکەن. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، زەیدی پابەندبوونی بەغدای بە پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی وڵات دووپاتکردووەتەوە و فەرمانی کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و هەماهەنگیی نێوان تەواوی دەزگا ئەمنییەکان. سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی داوە بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان دژی ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لە هێرشەکان، ئەگەر سەلمێندرا کە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر سعوودیە و ئیمارات بەکارهاتووە. هاوکات ئەندامانی ئەنجومەنەکە جارێکی دیکە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئەو دوو وڵاتەیان سەرکۆنە کرد و ڕەتیانکردەوە ڕێگە بدرێت خاک یان ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ بەکاربهێنرێت. ئەم هەڵوێستەی بەغدا دوای ئەوە دێت کە دەوڵەتی ئیمارات بە توندی سەرکۆنەی هێرشێکی درۆنی کرد کە لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستەکرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,059 📊 Click Here