خوێندراوەتەوە: (1.3K)

حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا داکۆکی لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەکات و سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعوودیە لە خاکی وڵاتەکەیەوە دەکات، هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لە لێکۆڵینەوەکان و ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی ڕادەگەیەنێت. حکوومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا جەخت دەکاتەوە لە پاڵپشتیکردنی پێوەندییە بەهێز و بەردەوامەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە. هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە پەرۆشی سەقامگیریی وڵاتانی عەرەبییە و پشتگیری لە هەموو هەوڵێک دەکات کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە هەر هێرش و دەستدرێژییەک. لەو چوارچێوەیەدا، حکوومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانەی دوایی دەکات کە کرانە سەر شانشینی سعوودیە. هەروەها بەردەوامیی خۆی لەسەر هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمی و پاراستنی سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە ڕادەگەیەنێت. عێراق جارێکی دیکە ڕەتى دەکاتەوە کە خاک، ئاسمان و ئاوە هەرێمییەکانی بە مەبەستی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت و. هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش هەموو هەنگاو و ڕێکارێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پووچەڵکردنەوە و ئاشکراکردنی هەر هەوڵێک لەم شێوەیە، چونکە هیچ چاوپۆشییەک لەوانە ناکرێت کە دەیانەوێت سەروەریی عێراق پێشێل بکەن یان زیان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی دراوسێ و براکان بگەیەنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,059 📊 Click Here