خوێندراوەتەوە: (41)

سزای سێدارەی دوو بەندكراوی سیاسیی كورد و خەڵكی قوروە بە ناوەكانی ئەشكان مالیكی و مێهرداد محەممەدینیا كە لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بە شێوەیەكی نهێنی لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ئەشكان مالیكی و مێهرداد محەممەدینیا، لە دەستبەسەركراوانی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەكان بە شێوەیەكی نهێنی و بەبێ هەبوونی مافی دوایین چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا. هەروەها، مەترسیی جێبەجێكردنی سزای سێدارە بۆ هاودۆسیەیەكی دیكەی ئەوان بە ناوی ئارمان مەعریفەتی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی سەقز، هێشتا لەئارادایە.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، جێبەجێكردنی سزای سێدارەی ئەم دوو هاووڵاتییە كوردەی پشتڕاست كردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوەكە، ئەشكان مالیكی و مێهرداد محەممەدینیا لە دۆسیەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ هاووڵاتییەكی دیكەی كورد بە ناوی ئارمان مەعریفەتی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵكی سەقز، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆكایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی بە تۆمەتی “شەڕی دژی خوا” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

هەروەها سزای سێدارەی بەندكراوێكی دیكەی كورد و خەڵكی شاری سەقز بەناوی مورتەزا سادقزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان سەر بە پارێزگای سمنان جێبەجێ كرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 2,117 📊 Click Here