خوێندراوەتەوە: (28)

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدات لە بەڕێخستنی شەپۆلێكی نوێی لەسێدارەدانی بەندكراوە سیاسییەكان لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان.

هاوپەیمانێتییەكە لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت “تاوان و جینایەتەكانی كۆماری ئیسلامی كە لەم دواییانەدا بە شێوەی سەرسووڕهێنەر زیاتر بوون و شەپۆلی نوێی سەركوت و زەبروزەنگەكان دژی تێكۆشەرانی ئازادیخواز، بەتایبەت لە زیندانەكان بابەتێكی ئاسایی نین و نابێت ڕێگە بدرێت ئاسایی بنوێنن. ئەو لەسێدارەدان و كوشتنە سیاسییانە كوشتاری بەكۆمەڵ و ڕێكخراون و بۆ هەمووان ئاشكراشە كە كۆماری ئیسلامی لەسێدارەدان بۆ تۆقاندنی زیاتری كۆمەڵگە و وەك قەڵغانێكیش بۆ مانەوەی پتری خۆیان لە دەسەڵاتدا بە كاردێنن”.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “سەركوت و لەسێدارەدان لە نێوخۆ و بەردەوامیی مووشەكبارانی حیزبە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا پەرە دەستێنن كە ڕژێم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە شەڕ و ململانێی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیلدا تووشی شكستی ستراتیژی و كەلێنی ئەمنییەتیی قووڵ بۆتەوە، بۆیە بە پیشەی پێشووی پەنای بۆ قەیرانخوڵقێنی لە دەرەوەی وڵات و كوشتوبڕ و زەبروزەنگی زیاتر لە نێوخۆی وڵاتدا بردووە. هاوكات بەردەوامیی تاوان و جینایەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئەویش لە كاتی ئاگربەستی كاتیی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسڕائیلدا بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە كە ڕژێم شەڕی خۆی لەگەڵ ئازادیخوازان، مافویستانی و دژبەرانی نێوخۆیی نەك نەوەستاندووە بەڵكوو هەموو دەرفەتەكان بەتایبەت ئەو ئاگربەستەش بۆ پاكتاوی فیزیكیی نەیارانی بە كاردێنێت”.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران، داوا لە “ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، پەرلەمانی ئەوروپا و حكومەتە دیموكراتیكەكانیش دەكات بۆ وەستاندنی كۆماری ئیسلامی لە درێژەی تاوان و جینایەتەكانی گوشاری پتر بخەنە سەر كۆماری ئیسلامی و پێوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئەم ڕژێمە ڕابگرن. هەروەها پێویستە پرسی سەركوتی نێوخۆیی لە ئێران و لەسێدارەدان ببێتە باسێكی بنەڕەتی لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیاری توند لەدژی ڕژێم بدرێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,832 📊 Click Here