خوێندراوەتەوە: (12)

سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوا دەكات پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوەو ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بەچەقبەستویی پرۆسەی سیاسی هەنگاو بنرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لەعێراق كۆبوەوەو ڕایگەیاند، پێویستە پەرلەمانی کوردستان كارابكرێتەوەو بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان بەهەستێکی بەرپرسیارانەو کۆتاییهێنان بەچەقبەستویی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان هەنگاو بنرێت.

هەروەها سەبارەت بەناوەڕۆكی كۆبونەوەكە حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، جەخت لەبەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هەرێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا كراوەتەوەو دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراوەو بیروڕاش لەبارەی گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا”.

هاوكات، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ کراوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابوری و داراییەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 213 Today: 1,549 📊 Click Here