خوێندراوەتەوە: (42)

سبەی یەكشەممە، جووتیارانی بەشێك لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستانیش وەك ناڕەزایەتی بەرانبەر بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی كڕینی گەنم، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت خۆپێشاندان بكەن. بە پێی زانیارییەكان خۆپیشاندانەكە سەرلەبەیانی بەڕێوە دەچێت و بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی ڕاگەیەنراوێكی هاوبەش دەخوێنرێتەوە و داواكارییەكانی جووتیاران دەخرێتە ڕوو. بە پێی بڕیارێكی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی یەك تەن گەنم لە 850 هەزار دینارەوە بۆ 700 هەزار دینار و بۆ ئەو گەنمەشی لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییدا بەرهەم هێنراوە بۆ 500 هەزار دینار دابەزێنراوە، ئەوەش ناڕەزایی جووتیارانى لێکەوتووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,818 📊 Click Here