خوێندراوەتەوە: (43)

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی لەوتارێکدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند، بۆئەوەی پرۆسەکە درووست لەسەر ڕێچکەی خۆی بەردەوام بێت، پێویست بە زەمینەیەکی یاسایی دەکات.

سەزای تەمەلی دەڵێت، دەبوایە تا ئێستا هەنگاوی کاریگەر بنرابایە، بەڵام تا ئێستا هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام نەدراوە و ئەوەی هەیە لە ئاستی قسەدایە، پێویستە پێش جەژنی قوربان هەنگاوە پێویستییەکان بگیرێتەبەر “دەبێت ئەم یاسایە تایبەتانە، پێش جەژن دەربچوێندرێت. لە لایەکی دیکەوە دەبێت، هەموارکردنەوە لە یاساکانی جێبەجێکردن بکرێت.”

سەزای تەمەلی تیشکی خستەسەر پێویستی ڕەخساندنی هەلومەرجی کاراکردن و کارکردنی ئازادانەی ئۆجالان دەڵێت “زەمینەیەکی دیموکراتیک و یاسایی، مەرجە بۆ کۆبوونەوەی نێوان بەڕێز ئۆجالان و بەرپرسانی حکومەت. بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە پەیوەستە بە باشکردنی هەلومەرجی کارکردنی ئازادانەی بەڕێز ئۆجالانەوە، کە بەردەنگی پرۆسەکە، سەردانوستانکار و بەردەنگی سیاسییشە. بە دڵیناییەوە دەبێت بنکێکی یاسایی بۆ پرۆسەکە هەبێت، دەبێت یاساکان ڕوونبکرێتەوە و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێن و ئامادە بکرێن.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 2,969 📊 Click Here