لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕایگەیاند، پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەمڕۆ هەشتیان خەڵكی ڕاپەڕین و دووانیان خەڵكی هەولێر و یەكێكیان خەڵكی چەمچەماڵ بووە، ئەمە جگە لەوەی چوار پەنابەریش لە فڕۆكەخانەی بەغداد دابەزیون و خەڵكی ڕاپەڕین بوون. وتیشی تا ئێستا 21 كەس چارەنووسیان نا دیارە، بەڵام ئومێدی دۆزینەوەیان هەیە.
