خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پهیام پێشبینی دەکرێت لهمڕۆوه بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەک لە تورکیاوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دوو تا سێ پلە دابەزن و خێرایی با مامناوەند بێت. بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، کاریگەری ئەم بارستە هەوایە دەبێتە هۆی شکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو. هاوکات ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ١٠ تا ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، دهڵێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە شارەکانی سلێمانی، سۆران و زاخۆ ٣٩ پلەی سیلیزی بێت، لە کاتێکدا لە هەولێر و دهۆک دەگاتە ٤٠ پلە، و لە هەڵەبجە و ڕاپەڕینیش ٤١ پلە تۆمار دەکرێت. هەروەها ناوچەی گەرمیان بە ٤٣ پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی ناوچەکە تۆمار دەکات، و لە پارێزگای کەرکووکیش ئاستی پێشبینیکراو دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 77 Today: 363 📊 Click Here