خوێندراوەتەوە: (350)

ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەبەردەم ماجدی لاند لە ناحیەی کەسنەزان ڕوویدا و بەپێی ئامارە بەراییەکان چەند قوربانییەکی لێ کەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کە بە ئاراستەی ھەولێر ھاتووە و لەبەردەم ماجدی لاند لە ناحیەی کەسنەزان کە تاسەیەک ھەیە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و ئەم بارھەڵگرە بە خێراییەکی زۆر لەو تاسەیەی داوە و ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و پەڕیووەتەوە شەقامی بەرامبەر. دوای گەیشتنی بە شەقامی بەرامبەر خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و بەھۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و ئەوەی تا ئێستا شایەتحاڵان باسی دەکەن چەند کەسێک بوونەتە قوربانی و بەھۆی ئەوەی ڕووداوەکە تازەیە ژمارەی قوربانییەکان دیار نيیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,823 📊 Click Here