خوێندراوەتەوە: (553)

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناحیەی تانجەرۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە. بەپێی ئەو زانیارییەی لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستکەوتووە، ئاگرەکە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە نزیک شاڕێی ١٠٠ مەتریی سلێمانی. دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بڵێسەی ئاگر و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە. دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران و، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەستپێکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی ماددی بەر کۆگای سووتەمەنییەکە کەوتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 1,787 📊 Click Here