هەشتەمین كۆنگرەی دیالۆگی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسان و كەسایەتییە دیپلۆماسییەكان بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، چالاكییەكانی هەشتەمین كۆنگرەی دیالۆگی بەغداد دەستی پێكرد، كۆنفرانسەكە تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئەو ئاڵننگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبنەوە، لەگەڵ گەڕان بەدوای ڕێگاكانی پەرەپێدانی هاوكاری نێوان وڵاتان، دەكات. كۆنگرەی بەغداد هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕینی 100 رۆژ بەسەر پێكهێنانی كابینە حكومییەكەی عەلی فالح زەیدی و بەشداربووانیش باسیان لەوە كرد كە ئەو ماوەیە بەس نییە بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانی حكومەت”، چونكە ناوچەكە لەو ماوەیەدا تووشی گۆڕانكاری گەورە بووە كە ڕەنگدانەوەی لەسەر عێراق هەبووە.
