خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند: واشنتن لە قۆناغی سەپاندنی ئەوپەڕی گوشارەوە هەنگاوی ناوە بۆ هەڵمەتی گۆشەگیركردنی تەواوەتیی ئێران لە جیهاندا. لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئامانج لە هەڵمەتی گۆشەگیركردنی تەواوەتی بڕینی سەرجەم پەیوەندی و جموجووڵە ئابوورییەكانی تارانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە. بێسێنت ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی ڕێكارەكانیانەوە چیتر هیچ نەوتێكی ئێران لەسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان نەماوە و هەناردەی دارایی ئەو وڵاتە بووەتە نەرێنی، و ئێستا چوونەتە قۆناغی گۆشەگیركردنی تەواوی ئەو وڵاتە، هاوكات جەختی كردەوە كە ئەمریكا لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی دراوە دیجیتاڵییەكان و توندكردنەوەی گەمارۆی دەریایی لەسەر كەشتییە بازرگانییەكان، بەردەوام دەبێت لە وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی تاران. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كە ئێران شەوانە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هەڵدەدات و بەشێك لە كەشتییەكان دەپێكێت، بەڵام توانای چاودێری و هەواڵگریی لەدەستداوە. چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بیسێنت، دەستپێكردنی هەڵمەتێكی بێپێشینەی سزاكانی بۆ ئیفلاسكردنی ئابووریی ئێران و پەكخستنی هەناردەی نەوت و داڕمانی بەهای ڕیاڵ ڕاگەیاندبوو، ئاماژەشی كرد كە واشنتن لە ڕێگەی سزادانی ئەو لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییانەی كە مامەڵە لەگەڵ تاران دەكەن گەمارۆكانی توندتر دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 636 📊 Click Here