خوێندراوەتەوە: (29)

دوای ئاشکرابونی پڕۆژەكه‌ى مەزڵوم عەبدی بۆ دامەزراندنی هێزێکی سیاسیی فرەپێکهاتە لەسوریا، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەپەلە هاتەسەرخەتو لەڕێگەی ئیلهام ئەحمەدەوە پەیامێکی بۆ عەبدی ناردوە؛ فیدان جەختیکردوەتەوە، دەبێت عەبدی دەستبەجێ لەو هەنگاوە پاشگەزبێتەوەو کار بۆ دامەزراندنی ئەو هێزه سیاسییە نوێیە نەکات کە کورد‌و عەلەوی‌و دروزەکان لەدەوری یەک کۆدەکاتەوە.

به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەی شنۆ هیرانى چاودێریى سیاسیى ئاگادار له‌ڕوداوه‌كانى باكورو ڕۆژئاوا ئاشكرایكردوه له‌چوارچێوه‌ى شیكارییه‌كدا كه له‌به‌شى توێژینه‌وه‌و شیكاریى ماڵپه‌ڕى -دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بڕیاری کۆتاییهێنان بەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێشوەختە لەلایەن ئەمریکاو تورکیاوە دراوەو وەک ئەمری واقع خراوەتەسەر مێزی گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد شەرع‌و مەزڵوم عەبدی.

ده‌شڵێت، “هەرچەندە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە لەقۆناغی کۆتاییدایە، بەڵام مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بەئەنقەست‌و به‌مه‌به‌ست ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دواخستوە، ئامانجی عەبدی لەم “کات کڕینە” بۆ ئەوەبوو بتوانێت بەرنامە سیاسییە نوێیەکەی جێگیربکات کە بریتییە لەدامەزراندنی هێزێکی سیاسیی کاریگەرو فرەپێکهاتە”.

عەبدی کارى لەسەر پڕۆژەی پارتێکی سیاسیی ده‌كرد کە تەنها کورد نەبێت، بەڵکو عەلەوی، دروزو پێکهاتەکانی دیکەی سوریا لەچوارچێوەیەکی سیاسیی نوێ‌دا کۆبکاتەوە، عەبدی نه‌یده‌ویست دوای هەسەدە ببێتە تەنها “جێگری وەزیرێک”یش لەحکومەتی سوریا، بەڵکو ئامانجى بوو وەک سەرکردەیەکی سیاسیی نیشتمانی دەربکەوێتو ئەگەر پڕۆژەی پارتەکەش سەرینەگرت، وەک “ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار” لەپێگەیەکی باڵادا بمێنێتەوە.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ئەم هەوڵەی مەزڵوم عەبدی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ عەلەوی‌و دروزەکان، زەنگی مەترسیی لای تورکیا‌و حکومەتی سوریا لێداوە، هه‌ربۆیه هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا‌و ئەسعەد شەیبانی هاوتا سوریهكهى پەیامێکی توندیان لەڕێگەی “ئیلهام ئەحمەد”ەوە بۆ مەزڵوم عەبدی ناردوە.

لەپەیامەکەدا بەڕونی بەعەبدی وتراوە کە دەبێت لەو هەنگاوە پاشگەزبێتەوەو کار لەسەر دامەزراندنی ئەو هێزە سیاسییە نوێیە نەکات، چونکە تورکیا دروستبونی هەر قەوارەیەکی سیاسیی کە پشتگیریی کوردی‌و پێکهاتەکانی دیكه‌ى سوریای لەپشت بێت، بەهەڕەشە بۆسەر هاوسەنگییەکانی خۆی دەبینێت.

ئه‌وه‌شى باسكردوه، لەچەند مانگی ڕابردودا، عەبدی لەقامیشلۆو حەسەکە چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ کەسایەتییە عەلەوی‌و دروزەکان ئەنجامداوە بۆ ئامادەکاریی ئەو پارتە سیاسییەی کە وەک جێگرەوەیەک بۆ باڵە سەربازییەکەی هەسەدە دەیبینێت، بەڵام ئێستا پڕۆژەکەی لەنێوان گەمارۆی تورکیا‌و مەرجەکانی ئەحمەد شەرعدا ڕوبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 1,894 📊 Click Here