خوێندراوەتەوە: (40)

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكاریی بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی حكوومەت لە سبەی، یان ڕۆژی سێشەممە دەكات. سەفوان جەرجەری ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دانیشتنی دەنگدان بە كابینەی حكومەتى نوێ بە سەرۆکایەتى عەلى زەیدى تەواو بووە. جەرجەری ڕایشیگەیاند: ئەمڕۆ، یەكشەممە، بانگهێشتنامەی میوانداری بۆ بەشداریی لە دانیشتنەكە ئاڕاستەی سەركردە سیاسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجوومەنی سیاسیی سوننەكان دەكرێت. بە پێی ئەوەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە “چاوەڕێین سەرۆكایەتی ئەنجوومەن كاتی دانیشتنەكە دیاریی بكات، جا ڕۆژی دووشەممە بێت، یان سێشەممە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,886 📊 Click Here