خوێندراوەتەوە: (55)

شاتپرێس:

عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پەکەکە رایدەگەیەنێت، پرۆسەی ئاشتی
لەتورکیا گەیشتوەتە قۆناغێکی هەستیار، لەم قۆناغە مێژوییەدا هەندێک لایەن هەوڵ
دەدەن پرۆسەکە تێکبدهن، دەشڵێت،” ئەو قسە و نوسراوانەی لەڕاگەیاندن و تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێنەوە و بە منەوە دەبەسترێنەوە، ڕاست نین “.

عەبدوڵا ئۆجەلان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” سەرۆک کۆمار و دەوڵەت
باخچەلی ئیرادەی بەهێزی خۆیان نیشان دا، لەسەر بانگەوازییەکەم، تێکۆشانی چەکداری کۆتاییپێهات،
پارتە سیاسییەکانیش پشتیوانییەکی مێژوییان دەربڕیی، بەم شێوەیە یاسای پتەوکردنی یەکگرتنی
نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی پەسەند کرا”.

ئۆجەلان وتوشیەتی،” ئەو دەستەیەی بەپێی ئەم یاسایە دامەزراوە، دوێنێ یەکەمین
کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا، ئەمەش نیشانی دەدات کە پرۆسەکە بە هەنگاوی گەورە بەرەو پێش
دەچێت “.

عەبدوڵا ئۆجەلان باسی لەوەشکردوە،” گەیشتوینەتە قۆناغێکی هەستیار، لەم
قۆناغە مێژووییەدا هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن پرۆسەکە تێکبدهن، ئەم هەوڵانەیان پیلانگێڕییە
و لە دژی منن، ئەو قسە، ڕوانگە، ناو، بەڵگە و نووسراوانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
بڵاو دەکرێنەوە و بە منەوە دەبەسترێنەوە، ڕاست نین. ئەم بڵاوکراوانە ڕەفتاری تێکدەرانەی
نەیارانی پرۆسەکەن “.

ئەوەشیخستەڕوو،” من هەوڵەکانی خۆم بۆ بونیادنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یاسای
برایەتی بەرەو پێش دەبەم. داوا لە هەموو کەسێک و لایەنێک دەکەم کە بە ڕۆحی برایەتی،
بە هۆشیاری و بە هەستیارییەوە نزیک ببنەوە و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 1,726 📊 Click Here