خوێندراوەتەوە: (403)

ڕووسیا ئامارێكی نوێی چەكدارانی كرێگرتەی لایەنی ئۆكرانی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: هەزاران هاووڵاتی وڵاتانی هەژار لە بەرژەوەندی هێزەكانی ئۆكرانیا دەجەنگن. رودیون میروشنیك، نێردەی ئەركە تایبەتەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: لەئێستادا ژمارەی ئەو چەكدارە كرێگرتانەی لە بەرژەوەندی هێزەكانی ئۆكرانیا دەجەنگن لەنێوان 16 بۆ 20 هەزار چەكدارە. وتیشی: 30 هەزار چەكداری بەكرێگرتە لەناو هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا خزمەتیان كردووە، هەندێكیان كوژراون و ژمارەیەكیان لەدوای ماوەیەك خزمەت ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایشیگەیاند: ئۆكرانیا پەنای بردووە بۆ وەرگرتنی چەكداری بەكرێگرتە لە وڵاتانی زۆر هەژار، دانیشتووانی ئەو وڵاتانە بۆ دەستكەوتنی بژێوی ژیانیان بە ئاسانی ئەو كارە قبووڵ دەكەن. بەپێی قسەی بەرپرسەكەی ڕووسیا “ئۆكرانیا باڵیۆزخانەكان و كونسوڵخانەكانی بۆ وەرگرتنی چەكداری كرێگرتە بەكار هێناوە”. پێشتریش ئۆكرانیا و ڕاپۆرتە هەواڵییەكان چەندین جار ڕووسیایان بە بەكارهێنانی كرێگرتە لە جەنگی ئەو وڵاتە ئۆكرانیا تۆمەتبار كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,468 📊 Click Here