خوێندراوەتەوە: (33)

ـ تایبه‌ت:

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی تەناهیو پاراستنی دامەزراوە گشتییەکان، گۆڕانکارییەکی نوێی ئەمنی لەشاری حەسەکە ڕویدا، فەوجێکی نوێی هێزە تایبەتەکانی سەر بەئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) دوێنێ گەیشتنە ناوشارەکەو لەسەربازگەی (تەڵایع) جێگیرکران، زانیاریى ورد له‌باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و هێزه‌وه ئاشكراده‌كات كه ژماره‌یان 300 ئاسایش بوو.

پێکهاتەی هێزەکە؛ کوردن یان عەرەب؟
سەبارەت بەناسنامەو نەتەوەی ئەو 300 چەکدارەی کە دوێنێ چونه ناوشارى حەسەکەوه، زانیویه‌تى، هێزەكه تێکەڵەیەکە لەکوردو عەرەبی دانیشتوی پارێزگای حەسەکە، به‌گوێره‌ى ستراتیژی نوێی ئاسایشی ناوخۆ لەڕۆژئاوای کوردستان، هەوڵدراوە ئەو فەوجانەی بۆ پاراستنی گەڕەکەکان پێکدەهێنرێن، لەکوڕانی هەمان ناوچەبن، چونکە ئەرکی ئەم فەوجە نوێیە لەگەڕەکه‌كانى (غوێرانو تەڵایع) دەبێت کە زۆرینەی دانیشتوانه‌كه‌ى عەرەبن، بۆیە ڕێژەیەکی بەرچاو لەچەکدارەکان عەرەبی ناوچەکەن، تاوەکو بتوانن بەئاسانی متمانەی دانیشتوان بەدەستبهێنن‌و هەماهەنگی بکەن، لە بەرامبەردا، ئەو فەوجانەی کە لەگەڕەکەکانی وەک (موفتی‌و تەلحەجەر) جێگیرکراون، زۆرینەیان کوردن، چونکە ئەو ناوچانەش زۆرینه‌یان کورد‌و كریستیانن.

ئەرکو دابەشبونی هێزەکان
ئەو فەوجەى دوێنێ گه‌یشته‌وه حه‌سه‌كه لە 300 ئەندامی هێزی تایبەت پێکهاتوەو سه‌ر بهئاسایشن، پێكهاتون لهعهرهبو كورد، زانیاریى وردى ده‌ستكه‌وتوه، به‌شێك له‌و كوڕه كوردانه‌ى دوێنێ گه‌یشتنه‌وه شاره‌كه‌ى خۆیان، زیاتر له‌مانگێكه له‌خولى ڕاهێنانو په‌روه‌رده‌ى سهربازیدابون هاوشان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا، ئەرکی سەرەکی ئه‌و فه‌وجه‌ى ئاسایش، پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەتو دامەزراوە مەدەنییەکانە لەناوچەکانی غوێرانو تەڵایع به‌تایبه‌ت چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان، بەمەش ژمارەی ئەو فەوجە تایبەتانەی لەناوشاری حەسەکەدا بڵاوەیان پێکراوە گەیشتە سێ فەوج.

نەخشەی بڵاوەپێکردنی فەوجەکان بەمشێوەیەیە، فەوجه نوێیه‌كه كه ژماره‌یان 300 کەسه به‌هاوبه‌شى لەگەڕەکەکانی تەڵایعو غوێران بڵاوه‌یان پێدهكرێتو دوو فەوجەکەی پێشوش لەگەڕەکەکانی (موفتی، ساڵحیە، عەزیزیە، تەلحەجەر، کلاسە، مشێرفە)و هەروەها ناوچەی چوارچێوه‌ى ئەمنی کۆن ئه‌رك ده‌بینن، به‌ڵام هیچ چه‌كدارێكى عه‌ره‌ب ناچێته ئه‌و شه‌ش گه‌ڕه‌كه كوردى‌و كریستیان نشینه، به‌ڵام كورده‌كان هه‌ماهه‌نگ ده‌بن لهگهڕهكه عه‌ره‌بییه‌كان.

ئامانج لەم هەنگاوە چییە؟
سەرچاوەیه‌كى تایبه‌ت لهڕۆژئاواى كوردستان بۆ ڕونیكرده‌وه، بەکارهێنانی کوڕانی شارەکە بەکوردو عەرەبەوە بۆ پاراستنی دامەزراوەکان، پەیامێکە بۆ ڕێگری‌کردن لەهەر جۆرە پشێوییەکو نیشاندانی ئەوەی کە پێکهاتە جیاوازەکانی حەسەکە خۆیان بەرپرسن لەپاراستنی ئاسایشی شارەکەیان، ئەم هەنگاوەش لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت‌و پاراستنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بوەتە کارێکی لەپێشینە.

سه‌رچاوه‌كه به‌پێویستى زانى جه‌خت له‌وه‌بكات، “پێچه‌وانه‌ى ئه‌و نیگهرانىو ده‌نگۆیانه‌ى دوێنێ بڵاوبوه‌وه گوایه به‌بێ ئاگادارى به‌رپرسانى كورد، هێزێكى گه‌وره‌ى پێكهاته‌ى عه‌ره‌ب چونه‌ته ناوشارى حه‌سه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو جوڵه‌كان لهڕۆژئاواى كوردستان بهئاگاداریىو هه‌ماهه‌نگى به‌رپرسانى كورده له‌سه‌رویانه‌وه مه‌زڵوم عه‌بدى، دواتر پێویسته هه‌موانیش ئه‌وه بزانن، ئه‌و هێزه به‌شێكى زۆریشى گه‌نجانى كوردبون‌و زیاتر له‌مانگێكه له‌خولى په‌روه‌رده‌ى سهربازیدانو دوێنێ گه‌ڕانه‌وه شاره‌كه‌ى خۆیان، بۆیه پێویست به‌هیچ نیگه‌رانییه‌ك ناكات”.

ئه‌وه‌شى وت:”زۆرینه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش لهڕۆژئاواى كوردستان پێكهاتون له‌كچان‌و كوڕانى كورد، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌شى دوێنێ وه‌كو ئاسایش له‌دواى خولى سه‌ربازیى گه‌ڕاونه‌ته‌وه خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نى حهسهكهن، بەهۆی ئەوەش لەگەڕەکی غوێران جێگیردەبن، چونكه ڕێژەی عەرەب تێیاندا بەرچاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دیمۆگرافیای گەڕەکەکەدا بگونجێن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 1,894 📊 Click Here