خوێندراوەتەوە: (529)

گەرووی هورمز ڕووبەڕووی ئیفلیجبوون بووەتەوە و جووڵەی كەشتیوانیی تێیدا بۆ 17 لەسەد دابەزیوە. دەستەی ئۆپڕاسیۆنە بازرگانییە دەریایییەكانی بەریتانیا ئاماری شۆكهێنەری لەبارەی جوڵەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ئاستی تێپەڕبوونی كەشتییەكان تەنها 17%ی دۆخی بەر لە جەنگ و گرژیییەكانە. دەستەكە ڕایشیگەیاندووە: لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردووشدا تەنها 151 كەشتی بەو گەرووەدا تێپەڕیون، ئەمەش پەككەوتنی یەكێك لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەكانی جیهان نیشان دەدات. هەر بەپێی ئاماری دەستە بەریتانییەكەی بواری بازرگانیی دەریایی لە دوای دەسپێكی جەنگی ئەمریكا و ئێران لە 28ی شوبات، 56 حاڵەتی زیانگەیشتن بە كەشتییەكان لە گەرووی هورمز تۆمار كراون. هەر لەو میانەیەدا هاتووە “ڕێڕەوی كاتیی “باشووری عومان”یش بە مەترسیدارترین ناوچە دادەنرێت، چونكە 16 هێرشی لە كۆی 18 هێرشی موشەكی لەوێ ئەنجام دراون”. بەپێی ڕاپۆرتەكە “كەشتییە نەوتییەكانی پەنەما و لیبیریا زۆرترین هاتوچۆیان كردووە، لە كاتێكدا هیچ كەشتییەكی ئەمریكی بە گەرووەكەدا تێنەپەڕیوە، هەر چەندە ئاستی هاتوچۆ بەراورد بە هەفتەی ڕابردووش كەمێك باشتر بووە، بەڵام هێشتا مەترسییەكان و خاوبوونەوەی بازرگانی لەو ناوچەیەدا بەردەوامە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 867 📊 Click Here