خوێندراوەتەوە: (862)

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، یەكێتی و پارتی مافی ئەوەیان نییە باسی دوو ئیدارەیی بكەن.

دەرباز كۆسرەت لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەرهەمی فیداكاری قوربانیدان و فیداكاری شەش ملیۆن كەس و هەزاران شەهیدە، بۆیە هیچ هێزێكی سیاسی هەقی ئەوەی نییە داوای ئەوەبكات قەوارەی هەرێم نەمێنێت.

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی، ئێمە لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین و ئەوە سیاسەتی یەكێتیش نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە توێژینەوەیەکدا کە یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێک بوو لە توێژەرەکان تیایدا، باس لە ڕێگەچارەکانی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کرابوو، لەنێو بژاردەکانی چارەسەری ئەم دۆخەدا دوو ئیدارەیی یەکێکیان بوون.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 2,558 📊 Click Here