خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دەزگای خێرخوازیی بەخشین هەڵمەتێكی بەپەلەی مرۆیی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شاری هەولێر ڕاگەیاند. شەوی ڕابردوو، دوابەدوای ئەو باران و لافاوە بەهێزەی شاری هەولێری گرتەوە، دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هەڵمەتێكی بەپەلەی مرۆیی بۆ فریاكەوتنی لێقەوماوان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، بەخشین ئاماژە بە لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕووبەڕووبوونەوەی هاووڵاتیان بە زیانی ماددی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەركی ئیمانی و مرۆییمانە لێقەوماوان تەنیا جێ نەهێڵین. دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕایدەگەیەنێت: داواتان لێ دەكەین وەك هەمیشە بە دەستی ئاوەدان و دڵی بەخشندەتانەوە بەدەنگ ئەم هەڵمەتەی دەزگای بەخشینەوە بێن.

بەخشین ڕایشیگەیاند: نووسینگەكانمان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵاتیش بۆ وەرگرتنی كۆمەك و هاوكارییەكانتان ئامادەن. ئەمەو ساڵی ڕابردووش دەزگای خێرخوازیی بەخشین لە ڕووداوی لافاوی شارۆچكەی چەمچەماڵ ڕۆڵی سەرەكی لە بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی ناوچەكەدا بینی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,138 📊 Click Here