خوێندراوەتەوە: (535)

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” ئاماژەی بهوه کردووە، وەڵامەکەی تاران بۆ واشنتن بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە و لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاوتوێی کردووە و پێکەوە هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کە وەڵامەکەى تاران ناپەسەندە. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە دانوستاندن لەگەڵ ئێران تەنها “بەرپرسیارێتی ئەو” ە و هیچ کەسێکی دیکە مافی دەستوەردانی تێدا نییە، بەڵام ئەو بە وەڵامەکەی تاران ڕازی نییە، چونکە گرینگترین دۆسییەکان کە بریتییە لە پرسى ئەتۆمی و هەڵوەشانەوەى بنکە ئەتۆمییەکان چارەسەر ناکات. ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ترووس سۆشیاڵ” نووسیویەتی: “وەڵامی ئەوانەی پێیان دەوترێت نوێنەرانی ئێرانم خوێندەوە؛ بە هیچ شێوەیەک بەدڵم نەبوو و بە تەواوی ناپەسند و وەرنەگیراوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 1,455 📊 Click Here