خوێندراوەتەوە: (595)

سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت ڕێگرى لە ئێران لەوەى نەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى کارى هەرە لەپێشینەى ئیدارەکەیەتى و بیر لە فشارى ئابووریی سەر هاووڵاتیانى ئەمریکى ناکاتەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا پێش بەجێهێشتنى کۆشکى سپى و بەڕێکەوتنى بەرەو چین لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتى: ڕێگرى لە ئێران لەوەى نەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى کارى هەرە لەپێشینەى ئیدارەکەیەتى و ئەو دۆخە ئابوورییەى ڕووبەڕووى ئەمریکیەکان بووەتەوە کاریگەرى ناکاتە سەر بڕیارەکانى سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران. لەوەڵامى پرسیارى ئەوەى فشارە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەى تێچووى ژیان هانى نادات بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند: ئەوە تەنیا کەمێکیش کاریگەرى لە هەڵوێستى ناکات و تەنیا شتى گرنگ بەلایەوە ئەوەیە ڕێگە نەدرێت ئێران چەکى ئەتۆمى بەدەست بهێنێت. پێشبینى دەکرێت ئەو لێدوانانەى سەرۆکى ئەمریکا ببێتە جێى ڕەخنەى نەیارە سیاسیەکانى کە داوا دەکەن ئیدارەى واشنتۆن هاوسەنگى بکات لەنێوان ئامانجە جیۆسیاسیەکان و دەرەنجامى ئابووری لەسەر هاووڵاتیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 2,480 📊 Click Here