تەندروستیی هەرێمی كوردستان هۆشداریی لە پاشەكشەی كوتانی پێشوەختە دژ بە سوورێژە لە منداڵاندا دەدات. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی پشتگوێخستنی كوتانی منداڵان لە ماوەی ڕابردوودا، نەخۆشی سوورێژە بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە ماوەی چوار مانگدا 200 حاڵەت دەستنیشان كراوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا و لە میانی دەستپێكردنی هەڵمەتی كوتانی دژەهەوكردنی وەرزیی لە خانەی بەساڵاچووانەوە ئەوەی ئاشكرا كرد.
