دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى شێخ مورشید خه‌زنه‌وى له‌وڵاتى ئوردن، په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان به‌دواداچونى بۆ ئه‌و پرسه كرد‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایكردوه، ئه‌گه‌رچى له‌زیندان هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تائێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به دراون، شێخ مورشید خه‌زنه‌وى كه‌سایه‌تى ئایینى دیارى گه‌لى كورد لهسوریاو ڕۆژئاواى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له‌وڵاتى نه‌رویژ-ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ چوه‌ته ئوردن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌كاتژمێرێك براوه‌ته زیندان.
شارپرێش ئه‌وه‌شى زانیوه، دواى زیاتر له‌كاتژمێرێك زیندانى، خه‌زنه‌وى هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و براوه‌ته ناوه‌ندێكى ئه‌منیى له‌ئوردن بۆ لێپرسینه‌وه، ئه‌گه‌رچى تائێستا ڕون نییه ئاخۆ بۆچى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچى چه‌ند زانیارییه‌ك باسیان لهوهكردوه، هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى، بۆ بونى كێشه‌ى پاسپۆرتى خه‌زنه‌وى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تائێستا ڕون نه‌بوه‌ته‌وه، له‌و ڕوهشهوه سه‌رچاوه‌كانى لهڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختیانكرده‌وه، “له‌دوو كاتژمێرى داهاتودا، خه‌زنه‌وى خاكى ئوردن به‌ره‌و سوریا‌و ڕۆژئاواى كوردستان به‌جێده‌هێڵێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
