خوێندراوەتەوە: (45)

پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتییان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد. شەوی ڕابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا لەگەرەکی زەرگەتەی کۆن لە شاری سلێمانی دروستبوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، لە دواى ڕووداوەکە چوار تۆمەتبار لەسەر دۆسیەکە لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیرکران. پۆلیسى سلێمانى ئەوەشى خستووەتەڕوو تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان (20 بۆ 52) ساڵدایە و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان دەستگیکراون. ئەوەشى خستووەتەڕوو “سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دوو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,760 📊 Click Here