خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بەپێی سی ئێن ئێن، ئەمریکا پلانێکی سەربازیی بۆ بەکارهێنانی بۆمبی «GBU-43/B MOAB» دژ بە ژێرخانی وزە و ناوکییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات، کە ئەو چەکە گەورەترین چەکی نا ئەتۆمی ئەمریکییە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو کەناڵە، دۆناڵد ترهمپ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە پلانی لێدانی زیاتر دژ بە ئامانجە ئێرانییەکان، لەوانەش بنکە زەبەلاحەکان بە بەکارهێنانی بۆمبی «GBU-43/B MOAB» ئامادە بکەن. ئەمە یەکەمجار دەبێت لە مێژووی پێکدادانەکاندا لەگەڵ ئێراندا ئەم چەکە بەکاربهێنرێت. پلانی سەربازی بۆ لێدانی شوێنە ناوکییەکانی ئێران، بەتایبەت ناوچەی «جەبەل ئەلفەئس» بە ئاشکرا ئاماژە بە بەکارهێنانی «GBU-43/B MOAB» دەکات کە بە (دایکی بۆمبەکان) ـیش ناسراوە، کە ئەم بۆمبە توانای تێکشکاندنی ڕووبەرێکی فراوانی هەیە کە یەکسانە بە نۆ گەڕەکی نیشتەجێبوون. بەپێی سی ئێن ئێن، گومان لەلای هەندێک لە بەرپرسانی سەربازی و ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی دروست بووە سەبارەت بە بوونی ستراتیژییەکی ڕوونی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. زانیارییەکان دەردەخەن کە هەندێک لە بژاردە سەربازییەکان لە شێوەی “نمایشێکی ئاگرین” دا داڕێژراون بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی دەربازبوون بۆ ترهمپ دابین بکەن، تەنانەت ئەگەر ئەو هێرشانە نەتوانن ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی پێشوویان بپێکن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 197 Today: 888 📊 Click Here