خوێندراوەتەوە: (155)

سەرچاوە حکومییە ئاگادارەکان ئاشکرایانکردوە کە چاوەڕواندەکرێت ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، سێ مەرسومی سەرۆکایەتیی تایبەت بەپلەو پۆستی سەرکردە کوردەکان‌و ڕێکاری خوێندن بەزمانی کوردی لەوڵاتدا دەربکات.

به‌گوێره‌ى پێگەی (نۆرس پڕێس) کە پشتی بەزانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان بەستوە، مەرسومی یەکەم بریتییە لەدامەزراندنی مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکاری ئەحمەد شەرع سه‌رۆكى سوریا‌و مەرسومی دوەمیش تایبەتە بەدامەزراندنی سیاسیی کورد ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی ئەنجومەنی گەل، جگە لەوانەش، مەرسومی سێیەم تایبەت دەبێت بەڕێکخستنی میتۆد‌و میکانیزمی پرۆسەی خوێندن بەزمانی کوردی لەناوچە جیاوازەکانی سوریادا.

دەرکردنی ئەم مەرسومانە دوای کۆبونەوەیەکی گرنگی ڕۆژی سێشەممە دێت کە لەکۆشکی گەل لەدیمەشق لەنێوان شەرع‌و عەبدی‌و ئیلهام ئەحمەدو ژمارەیەک لەبەرپرسانی دیکەی کورددا بەڕێوەچوو.

لەدوای ئەو کۆبونەوەیەش، مەزڵوم عەبدی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەکۆشکی گەل، هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ تێکەڵبونیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریادا ته‌واو بوه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 229 📊 Click Here