خوێندراوەتەوە: (1.3K)

پهیام شاندێکى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى لە هاوینەهەوارى پیرمام سەردانى پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنیان تاووتوێکرد. شاندى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى کە پێکهاتبوون لە عەبدولستار مەجید، محەمەد حەکیم، ڕێبوار حەمەد، ئەنوەر سەنگاوى و ئیدریس سادق ئەندامانى مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵى دادگەرى لە هەولێر سەردانى مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و لەلایەن فازڵ میرانى بەرپرسی دەستەى کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، سیداد بارزانى و مەحموود محەمەد ئەندامى دەستەى کارگێڕیى مەکتەبی سیاسی و کەمال کەرکووکى ئەندامى مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان قسەى لەسەر کرا و کۆمەڵى دادکەرى جەختى لە دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بە شێوەیەکى بێگەرد و دور لە دەستتێوەردان کردەوە. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا و قسە و باسیان لەبارەوە کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 2,412 📊 Click Here