خوێندراوەتەوە: (412)

پهیام

مەسعوود پزیشکیان، سهرۆككۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد؛ هاوکات زەیدی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن نیشان دا. مەسعوود پزیشکیان، سهرۆككۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو پەیوەندییەدا هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی ئاستی هاریکارییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە. لای خۆیەوە عەلی زەیدی جەختی لە گرنگیی پەنابردن بۆ ڕێگەچارە دیپلۆماتییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، دیالۆگ باشترین بژاردەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق ئامادەیە ڕۆڵی نێوەندگیر بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگێڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 263 📊 Click Here