لەدوای پلەبەرزكردنەوەی زیاتر لەهەشت هەزار كارمەندو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی دەكات و دەڵێت، پلەبەرزكردنەوە مافێكی شتستەو یاسایی خۆتانە.
شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی پلەبەرزکردنەوەی (8758) کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.
جەختیش دەكاتەوە، كە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆیانەو دەڵێت، دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لەپاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.
وەزیری پێشمەرگە ئەوەش دوپاتدەكاتەوە، “هیواخوازم پلەبەرزبونەوەتان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
