خوێندراوەتەوە: (2)

ئەرکان تاڵیب غەفور

لە هەرێمی کوردستاندا، کە ساڵانێکە بە ناوی دیموکراسی و ئازادی ناسێنراوە، ڕاستییەکی تاڵ هەیە کە ناتوانرێت بشاردرێتەوە. ئەو ڕاستییەش بریتییە لە بەردەوامبوونی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەی نادادپەروەرانە لەگەڵ زیندانیان لە ژێر دەسەڵاتی هەردوو حیزبی فەرمانڕەوای پارتی و یەکێتی.

زیندانەکان دەبێت شوێنی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسا بن، بەڵام زۆرجار گومان و تۆمەت هەڵدەگیرسێن کە هەندێک زیندان کراوەتە ئامرازێک بۆ ترساندن، شکاندنی ویستی مرۆڤ و سەپاندنی دەسەڵاتی سیاسی. هەر هەواڵێک سەبارەت بە ئازاردان، لێدان، فشاری دەروونی یان مردنی زیندانیان لە ناو زینداندا، پرسیارێکی گەورە لەسەر ئەو سیستەمە دروست دەکات کە خۆی بە پارێزەری یاسا دەزانێت.

ئەگەر دەسەڵاتداران بەڕاستی باوەڕیان بە دادپەروەری هەبێت، بۆچی هێشتا زۆر لەو تۆمەتانە وەڵامێکی ڕوون و قایلکەرەوەیان نەدراوەتەوە؟ بۆچی خێزانەکانی قوربانیان و چاودێرانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەکەن؟ ئەم پرسیارانە تا ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە.

گوشتن یان ئازاردانی زیندانی، هەر بە هر بیانوویەک بێت، تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دادپەروەری. هیچ دەسەڵاتێک مافی ئەوەی نییە ژیانی هاووڵاتییەک بسەنێتەوە یان کەرامەتی بشکێنێت، بە تایبەتی کاتێک ئەو کەسە لە ژێر دەستی دامەزراوەکانی خۆی دایە.

من بە توندی ئەو هەموو کردار و سیاسەتانە ئیدانە دەکەین کە دەبنە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی زیندانیان، و داوا دەکەین هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە ئازاردان، ئەشکەنجە یان هەر جۆرە ستەمێکدا هەیە، بخرێنە بەردەم دادگا و بەرپرسیاری کردارەکانیان بن.

نە خامۆشی، نە هەڕەشە و نە دەسەڵاتی سیاسی ناتوانێت ڕاستی بشارێتەوە. مافی مرۆڤ سورە و کەرامەتی مرۆڤیش سنووری سوورە. هەر دەسەڵاتێک ئەم سنوورە ببەزێنێت، لە مێژوودا بە ناوی ستەمکار و پێشێلکەری مافەکان دەمێنێتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 245 Today: 1,264 📊 Click Here