ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق له پهیامێكدا بۆ عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات. جەختى لەوەشکردووەتەوە، داوای لە عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کردووە هێزە فیدراڵییەکان لە قەزای دوزخورماتوو و پارێزگای کەرکوک بهێڵێتەوە. بەپێویستیشى دەزانێت، سەپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر تەواوی سنورە کارگێڕییەکاندا بەردەوامبێت، بە شێوازێک کە پاراستنی سەرجەم هاوڵاتییان و بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت و سەروەریی یاسا مسۆگەر بکات. له دوای رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهری 2017، کەرکووک و دوزخورماتوو كهوتنه دهست هێزه ئهمنییهكانی عێراق، پاشئهوهی هێزهكانی پێشمهرگه لهو ناوچانه كشانهوه، له ئێستاشدا لایەنە تورکمانییەکان داوایان لە فەرماندەی گشتی کردووە کۆنتڕۆڵی بەغدا لەو ناوچانە بەردەوام بێت.
