خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری چەند بەرپرسێكی سەربازی وڵاتەكەوە بڵاوی كردەوە “ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەر كردنەوەی گەرووی هورمزدا ماوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بكاتەوە”. بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، ترەمپ لە ئێستادا سیاسەتی “ئارامگرتن” پەیڕەو دەكات و دەیەوێت ئەم تەنگژە دیپلۆماسییە تێپەڕێت. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە ترەمپ بە یاریدەدەرەكانی ڕاگەیاندووە كە ڕێگە نادات تاران لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئەودا چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەستپێ بكاتەوە. بەرپرسە ئەمریكییەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەگەر ئێران گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی كەشتیوانیدا بكاتەوە، ئەوا ئەگەری زۆرە ترەمپ گەمارۆی دەریایی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت. ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە هەردوولا لەسەر مەرجەكانی كردنەوەی گەرووەكە ناكۆكن، تاران داوای هەڵگرتنی گشتیی سزاكان و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە كەنداو و كۆتاییهێنان بە گەمارۆكان دەكات، لە بەرامبەریشدا واشنتۆن هەموو جۆرە كۆتوبەندێكی ئێران لەسەر جووڵەی كەشتییەكان ڕەت دەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,013 📊 Click Here