سەرۆكی ئەمریكا كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە پیاوێكی باش ناودەبات و دەڵێت پشتیوانی واشنتۆنی بەدەستهێناوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ عەلی زەیدی، كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و بە پیاوێكی باش ناویبرد و پشتیوانی ئەمریكای بۆ دووپاتكردەوە. ترەمپ وتی: بە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە ئەمریكا لە تەنیشتیەوە دەوەستێت تاوەكو كۆتایی و ئاماژەی بەوەكرد ناوبراو یارمەتی واشنتۆنی بەدەست هێناوە. دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ عەلی فالح زەیدی ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و بانگهێشتی كرد بۆ سەردانی كردنی واشنتۆن لەدوای پێكهێنانی كابینەكەی.
