خوێندراوەتەوە: (996)

پهیام ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ئۆگاندا، باری نائاسایی تەندروستیی گشتیی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕاگەیاند، بەڵام دۆخەکە نەگەیشتووەتە ئاستی پەتای جیھانی. ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کردووە کە تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرەییسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی بڕیاری داوە کە نەخۆشیی ئیبۆلا لە جۆری “بۆندیبوگیۆ” لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ئۆگاندا، وەک دۆخێکی نائاسایی تەندروستیی گشتی کە جێگەی نیگەرانیی نێودەوڵەتییە بناسرێت، بەڵام دۆخەکە هێشتا پێوەرەکانی پەتای جیھانی (Pandemic) ناگرێتەوە. ئامانج لەم ڕاگەیاندنەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی، خستنە گەڕی ئامادەکاریی تەواو و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیارییە لە وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ کۆکردنەوەی پشتیوانی و هاوکاریی پێویست لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە. بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، تاوەکو ئهمڕۆ تەنیا لە پارێزگای ئیتۆری لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ــ کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆگاندا و باشووری سودان ــ ٨ حاڵەتی تووشبوونی پشتڕاستکراوەی تاقیگەیی، ٢٤٦ حاڵەتی گوماناوی و ٨٠ گیانلەدەستدانی بەھۆی گومان بە تووشبوونەوە لە سێ ناوچەی تەندروستیدا تۆمارکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 226 Today: 2,254 📊 Click Here