خوێندراوەتەوە: (898)

سبەی ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە دەكرێت و شارەزایەكیش هۆشداریی خۆپارێزی دەدات. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، سبەی یەكشەممە ئەگەری تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەكان و بوونی تۆزێكی سووك هەیە، پلەكانی گەرمایش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن. دكتۆر لوقمان موفتی شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاماژەی بەوە كرد، كە لە وەرزی گەرمادا هەر گەواڵە هەورێك ئەگەری هەورەبروسكەی هەیە، ئەگەری دووبارەبوونەوەیشی بە لاوازی لە هەفتەی داهاتوویش هەیە. وتیشی باشتر وایە خەڵك لە دۆخی هەورەبروسكەدا لە ماڵەوە بمێننەوە، لە سەیرانیش لە نێو ئۆتۆتۆمبێل بمێننەوە یان خۆیان لە نزیكی تاكەدار و ڕووبار و ستوون و شوێنی بەرز بەدوور بگرن. دوێنێ 15ى 5ى 2026 لە سنووری پارێزگای سلێمانی سێ كەس بە هەورەبرووسكە گیانیان لەدەست دا، کە دووان لەوانە كوڕ و باوكێك بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,179 📊 Click Here