بڕیارە لەرۆژانی 6و 7ی حوزەیرانی 2026، شاری سلێمانی میوانداریی دوەمین کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێلفی بکات، ئەم ڕوداوە گەورەیە بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەهۆڵی فاوندەیشن لەکارگەی کلتوری بەڕێوەدەچێت.
کۆڕبەندەکە لەکاتێکدا دەبەسترێت کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقۆناغێکی پڕ لەگۆڕانکاریی جیۆپۆلیتیکیدا تێپەڕدەبێت، تێیدا سەرکردە، داڕێژەرانی سیاسەت، بڕیاربەدەستانو گەورە بازرگانانی وڵاتانی هەرێمی‌و جیهانی کۆدەبنەوە، لەوانەش وهفدهكانى (یۆنان، تورکیا، بولگاریا، ڕۆمانیا، جۆرجیا، پۆڵەندا، ئیتاڵیا‌و فەرەنسا).
تەوەرە ستراتیژییەکانی کۆڕبەندەکە بریتین له(تاووتوێکردنی پێگەی نوێی ناوچەکە لەدابینکردنی وزەی جیهانی، دۆزینەوەی ڕێگه‌ی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو گەشەپێدانی بەردەوام، گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر پرسی حکومڕانیو چاکسازیی ئابوریی، ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ بۆ بازرگانانی ناوخۆ‌و دەرەوە).
وه‌كو ئاماژه‌ى پێكراوه، ئەم کۆڕبەندە پەرۆشی هەرێم بۆ بونیادنانی پەیوەندیی ستراتیژی لەگەڵ ئەوروپاو ئەمریکا پێشاندەدات، هەروەها پێگەی شاری سلێمانی لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی بەهێزتر دەکات.
جاری یەکەم لەڕۆژانی 18و 19ى ئایاری 2025 لەشاری سلێمانی ئه‌و كۆڕبه‌نده بەڕێوەچوو، ئەو خولە وەک یەکەمین دەستپێشخەریی کۆڕبەندی ئابوری دێلفی بوو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوەندێکی گرنگبوو بۆ کۆکردنەوەی بەرپرسان‌و بازرگانان بەئامانجی تاووتوێکردنی پرسی وزە، ئاسایشی ناوچەیی‌و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستاندا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
