خوێندراوەتەوە: (15)

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوای كرد پێكهاتەیەكی نوێ بۆ گرووپە چەكدارییەكان پێك بهێنرێت. لە ڕاگەیەنراوێكدا، موقتەدا سەدر مەرجەكانی بۆ كابینەی داهاتووی حكومەت ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: پێویستە گرووپە چەكدارییەكان لە پێكهاتەیەكدا لەژێر ناوی (سەربازانی ڕێوڕەسمە ئایینییەكان) كۆ بكرێنەوە و لەژێر سەرپەرشتی دەستەی حەج و عومرەدا بن. موقتەدا سەدر ئامادەیی خۆیشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی “سەرایا سەلام” نیشان دا و داوایشى كرد سەرۆكوەزیرانی داهاتوو “نە ڕۆژهەڵاتی بێت و نە رۆژاوایی.” سەدر مۆڵەتی 90 رۆژیشی بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی دیاری كرد كە دەستپێكی پڕۆسەكە بە دۆسیەی (مامەڵەی سەدە) دەست پێبكات. داواشیکردووە پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق بەهێز بکرێت و بەڕووی جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا بکرێتەوە. ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە کابینەى نوێى حکومەتدا بەشداریی ناکەن و هیچ وەزیرێک نوێنەرایەتییان ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 199 Today: 1,048 📊 Click Here