خوێندراوەتەوە: (1.1K)

لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی 30ی حوزەیرانی 2027ی وەك دوا مۆڵەت بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی چەك دیاری كرد. چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا كە بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیران لە كۆشكی حكومی بەڕێوە چوو، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە 30ی حوزەیرانی 2027 دوا وادەی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی چەك و جێبەجێكردنی ماددە دەستوورییە پەیوەندیدارەكانە. لە كۆبوونەوەكەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەموو لایەنەكان كرد پابەندی هێوركردنەوەی دۆخەكە بن. هەروەها ستایشی هەوڵەكانی لیژنەی چوارقۆڵی كرد و جەختیان لەسەر بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەروەری یاسا كردەوە، دەستخۆشیش لەو گروپانە كرا كە پابەندی “پەیڕەوی ڕێككەوتن” بوون و بە هەڵوێستێكی بەرپرسانە بۆ بەرژەوەندی گشتی لە قەڵەمیان دان. سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسی، چوارچێوەی هەماهەنگی پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە كشانەوە لە عێراق دەربڕی و ڕۆڵی ئەوانی لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەرز نرخاند. لە كۆتاییدا جەخت لە توانای حكومەت بۆ پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكان و ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام بۆ وەبەرهێنان كرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 1,651 📊 Click Here